ZNA – هەولێر
لێژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڕگه‌یه‌كیان بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ی دارایی زیادكردووه، كه په‌یوه‌سته به پێدانی پترۆدۆلار به‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وتیان هه‌یه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پەرلەمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی دارایی بڕگه‌یه‌كی بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی زیاكردووه كه په‌یوه‌سته به دروستكردنی سندوقی پترۆدۆلار به‌و پارێزگایانه‌ی كه نه‌وت و غازیان تێدا به‌رهه‌مده‌هێندرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی سه‌ره‌كی دروستكردنی ئه‌و سندوقه‌ش، جێبه‌جێكردنی ژماره‌یەک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌بێت بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وت و غازی سروشتییان هه‌یه."
لەچەند ڕۆژی رابردوودا ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، "لیژنەکەیان کۆی خەرجییەکانی هاتوو لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵیان لە ١٦٤ ترلیۆن دینارەوە بۆ خوار ١٣٠ ترلیۆن کەمکردووەتەوە".
ئەحمەد سەفار ئەوەشی خستبووەڕوو، "لیژنەکەیان پێداچونەوەی یەکەمی بۆ سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە کردووە و دەستکراوە بە ئامادەکردنی رەشنووسی کۆتایی پڕۆژەکە."
ئەم هەواڵە 874جار خوێندراوەتەوە |