English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزراەتی كارەبای هەرێم: كێشەی كارەبا چارەسەركرا
2021-01-31 [07:54 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی کارەباى هەرێم ئاشكرای دەكات، دوای ئەوەی كاتژمێر ٧ شەوى رابردوو گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی غازى كۆرمۆردا روویدا و بووە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ئێستادا گرفتەكە چارەسەركراوە.

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەكەنەوە پاش ئەوەی كاتژمێر 7 ی شەوى رابردوو گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی غازى كۆرمۆردا روویدا و بووە هۆی راوەستانی پەستانی غاز و كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە ئێستادا گرفتەكە چارەسەركراوە و دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوە.

وەزارەت روونیشی كردۆتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم و كۆمپانیای دانا غاز بە زووترین كات گرفتەكەیان چارەسەركرد و رێگایان نەدا كاریگەریی خراپی لەسەر سیستەمی كارەبا و كوژانەوەی گشتی بكات.

ئەوەش دوایی ئەوە دێت، وەزارەتی کارەبای هەرێم شەوى رابردوو رایگەیاندبوو، کە کوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لە کۆمپانیای دانا غازدا روویداوە و پێشبینی چارەسەرکردنی گرفتەکەی لە چەند کاتژمێری دواتردا کردبوو.

 





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad