ZNA- ھەولێر گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر باس لەوە دەکات دوایی ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە دوو حالەتی دزی تیمەکانمان توانیان بەو ھۆیەوە دوو ئافرەت دەستگیر بکەین .
راید ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای ئەوەی لەسەر رێگایی ھەولێر - خەبات ئاگادار کراینەوە لە حالەتی دزیکردن بەشی پۆلیسی نەھێشتی تاوان - نوسینگەی خەبات توانیان دوو ئافرەت بە ناوەکانی ( ی-س-ع ) و ( چ- س- ص ) دەستگیر بکەن .
ھۆگر عەزیز گوتیشی تۆمەتبارانی ناوبراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا کە لە دوو کاتی جیاوازدا بڕی (6 هەزار دۆلار) و (2 ملیۆن و 550 هەزار دینار)یان دزیوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کران.
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |