English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵيۆزی نۆروێژ دەکات
2021-01-31 [02:18 AM]

ZNA- ھەولێر 


سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خاتوو تۆن ئالێرس باڵیۆزی نۆروێژ لە عێراق، جەختی لە پێویستیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان بە بەردەوامیی ھاوکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە و سوپاسی یارمەتیی مرۆیی و ھاوکارییەکانی نۆروێژی بۆ ئاوارە و پەنابەران کرد، باڵیۆزی نۆروێژیش پابەندیی وڵاتەکەی بە بەردەوامیی یارمەتیدانی مرۆیی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ھەردوولا ھاوڕا بوون کە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکیی داعش، عێراق و ھەرێمی کوردستان ھێشتا پێویستییان بە پشتگیریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەیە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/١/٣١‌ لە ھەولێر بەڕێوە چوو، دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوەکانی گفتوگۆی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، ڕێککەوتنی حکوومەتی فیدرالی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال، دۆخی ناوچەکانی ماددەی سەد و چلی دەستوور، پرسی بودجەی گشتیی عێراق و پشکی ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، کردەوە تیرۆرستییەکانی ئەم دواییە لە عێراق، سەرھەڵدانەوەی داعش و ھۆکارەکانی، پێشھات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە ئامادەیی و خواستی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و گرنگیی جێبەجێکردنی سیستمی فیدراڵی کردەوە کە زامنی ئارامی و سەقامگیری و پێکەوەژیانی پێکھاتەکانی عێراق دەبێت، ھەروەھا لەمبارەیەوە ڕۆڵی یارمەتیدەری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گرنگ لە قەڵەم دا.





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad