English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
2021-02-01 [06:23 AM]

ZNA_ هەولێر


بەناو خودای بەخشندەو مهرەبان
پەیامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر......
لەیادی پڕ سەروەری شەهیدانی یەکی شوبات.. سەری ڕێز دادەنوێنین لە ئاستی بەخشندەیی و قوربانیانی شەهیدانی ۱ ی شوبات ... تێپەڕینی ۱۷ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە سورمان دەکات لەسەر خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان ...سڵاو و ڕەحمەت بۆ گیانی پاکیان، جەستەیان و خەباتیان بۆ ئاوەدانی و سەربەخۆیی کوردستان بوو، ..دەستی پیسی تارێک پەرستان گەیشتە جەستەی کۆمەڵە خەباتگێرو سەرکردەیەکی نیشتیمان، ئاسمانی کوردستانیان تاریک کرد لەم ڕۆژەدا ...بەڵام خۆری ئاسۆی کوردستان هەمیشە بەرەو بەرزی هەڵمەت دەنێت...
سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان ، سلاو ڕێز بۆ  هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرجەم هێزەکانی ئاسایش و ناو خۆ...
تێکەڵ بوونی خوێنی ئاڵی شەهیدانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەهیدانی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم ڕۆژەدا هانمان دەدات بۆ زیاتر یەکبوون و یەکخستنی ناوماڵی کوردستان..... هەربژی ڕوحی تەبایی و پێکەوەژیان و ئارامی و ئاشتی .....بەرزو شەکاوەبێت ئاڵاکەمان....
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر 
۱ ی شوباتی ۲۰۲۱





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad