ZNA- هەولێر
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، فڕۆكەوانێكی عێراق بەناوی، عەمار ئیبراهیم،ە خوێندکاری ئەكادیمیای ئەگناتای یۆنانی بووە بۆ فڕۆكەوانی شارستانی، دیار نەماوە و وونبووە ، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەكی تایبەتیان پێكهێناوە بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو فڕۆكەوانە عێراقییەی بەخۆی و فڕۆكەكەیەوە دیارنەماوە.
بەپێی راگەیێنراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە، هەریەک لە ناسڕ شبلی، وەزیری گواستنەوە و كیفاح حەسەن، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی بەدواداچوون بۆ هەواڵەكەی ئەكادیمیای ئەگناتای یۆنانی بۆ فڕۆكەوانی دەكەن، لەبارەی دیارنەمانی فڕۆكەیەكی مەشقكردن كە فڕۆكەوانەكەی عێراقییە.
لە راگەیێندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئیدارەی هێڵی ئاسمانیی عێراق، ناوەندی كارگێڕی قەیرانەكانی لە كۆمپانیاكە راسپاردوە بەگوێرەی رێوشوێنە نێودەوڵەتییەكان رێكاری پێویست بگرێتەبەر، شانەیەكی قەیرانەكان و ژوورێكی ئۆپەراسیۆنەكانی فریاكەوتنیش بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە پێكبێنێت كە كەسانی شارەزا و پەیوەندیدار لەخۆبگرێت، بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |