English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە رۆژئاوای عێراق دەستیپێكرد
2021-02-01 [08:55 AM]

ZNA- هەولێر


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆپەراسیۆنی سەربازی "ئەسوەد ئەلجەزیرە" بۆ پشکنینی ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی "ئەسوەد ئەلجەزیرە" بۆ پشکنینی ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق دەستیپێکرد، بۆ گەڕان بە دوای تیرۆریستان لە ناوچە بیابانییەکان و خاپوورکردنی مۆڵگەکانیان".

شانەی راگەیاندنی ئەمنی راشیگەیاند: "ئەو هێزانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی، ئەسوەد ئەلجەزیرە، بەشدارن بریتین لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین، لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنەکەش لە نۆ بەرەوە دەستیپێکردووە و هێزی ئاسمانیی عێراق و هێزی ئاسمانیی سوپای عێراق پاڵپشتی دەکەن".

دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش پێنج رۆژ هات لە کوشتنی ئەبو یاسر ئەلعیساوی، یاریدەدەری خەلیفەی رێکخراوی داعش و والی رێکخراوەکە لە عێراق، لەسەر دەستی هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

 





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad