ZNA- هەولێر
جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هێزێکی عێراقی، کە هێزێکی تێکەڵن بەرەو ناوچە دابڕاوەکان جوڵەى پێکراوە کە نازانرێت چ جۆرە هێزێکن.
جەعفەر مستەفا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "وەک سەرۆکایەتى هەرێم ئامادەن بۆکۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لەبارەى دۆخى هەرێمى کوردستانەوە و بۆ دروستکردنی یەکڕیزی".
بە مەبەستی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان بۆ ئەگەری هێرشی سوپای عێراق، بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی مەخمور و ناحیەی دیبەگە جوڵەی پێکرا و لە دیوی چیای قەرەچوغیشەوە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی جێگیرکراون.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، دوێنێ کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغی پارتی رایگەیاند، "هاتنی هێزەکانی حکومەتی عێراق ناسروشییە و بۆیان بکرێت هەموو گوندەکانی ناوچەکە تەعریب دەکەن".
ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە |