English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
2021-02-01 [10:56 AM]

ZNA_ هەولێر



ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەبوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. 
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق،  ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی ئامادەی هەر هاوکارییەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بگەنە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن لە سەر بنەمای دەستوور. 
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە،  کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە، بە ئاراستەی گەیشن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابین بکات. 
میکانیزمەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون .





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad