English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات
2021-02-01 [11:01 AM]

ZNA-ھەولێر



ڕۆژی دووشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستێڤن ھیکی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی بریتانیا لە ھەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخ و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە خرایە بەر باس و گفتوگۆ. پەیوەست بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداش ھەردوولا لەسەر ئەوە ھاوڕا بوون کە پێویستە گرفتەکان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت.

ھەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق جەختی لە بەردەوامیی وڵاتەکەی کردەوە لە پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad