English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە : دەوامی قوتابخانەکان وەکو جاران نابێت 
2021-02-01 [11:18 AM]

ZNA-ھەولێر




وەزیری پەروەردە رایگەیاند، دەوامکردن لە قوتابخانەکان بە شێوازی جاران نابێت، وەزارەتی تەندروستی میکانیزمێک بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دادەنێت و وەزارەتی پەروەردە جێبەجێی دەکات.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان گوتی: "کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کە بڕیاربوو سبەی بکرێت بۆ یەک دوو رۆژی دیکە دوادەخرێت، بەھۆی سەرقاڵی ھەندێک لە ئەندامانی لیژنەکە".

گوتیشی: "ئێمە پێشنیازەکانمان بۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا گەڵاڵە کردووە، ئەگەر لیژنە بڕیاربدات لە ٦ی ئەم مانگە بەدواوە بەپێی میکانیزمی وەزارەتی تەندروستی خوێندن لەناو پۆلەکان دەستپێدەکاتەوە، چونکە دەوامکردن لە قوتابخانەکان بە شێوازی جاران نابێت، ناکرێ ناوەندەکانی خوێندن قەرەباڵغ بکرێن، بۆ ئەمەش وەزارەتی تەندروستی میکانیزمێک دادەنێت، ئێمەش وەک وەزارەتی پەروەردە جێبەجێی دەکەین، بۆ ئەوەی کە قوتابخانەکانمان کردەوە ناچار نەبین دایبخەینەوە".

لە ١٣/١/٢٠٢١ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردا ١٦/١/٢٠٢١ خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەست پێبکاتەوە، بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی قۆناغەکانی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی لەناو پۆلەکان، لە کۆبوونەوەی داھاتوو بڕیاری لەسەر دەدرێت.





ئەم هەواڵە 1099جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad