English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنەوەیەك لە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
2021-02-01 [11:32 AM]

ZNA_ هەولێر


‎  ماوەیەكە لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتیی گوماناوی هەڵمەتێكی نابەجێی لەدژی كادیرە چالاكەكانی پارتیمان دەستی پێكردووە كە تێیدا لێدوان و نووسینیەكانیان یان دەشێوێندرێن یانیش بە درۆ لێدوان و بۆچوونی بێسەروبەر و نادروست بەناوی بەرپرس و كادیرانی چالاكی پارتی بڵاو دەكرێنەوە. ئێمە دەزانین كە ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە بەشێكن لەو ئیرهابە فكری و شەڕە دەروونییەی كە بەرانبەر خەڵكی نیشتیمانپەروەر و خاوەن پڕەنسیپی كوردستان لە ئارادایە بۆ ئەوەی لەكەدار بكرێن و بتۆقێندرێن.   لێرەدا وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دژەكولتووریی و نامۆیە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ بوونی ئەو هەوڵ و هەڵمەتە نابەجێیەش، كەوادیر و لایەنگرانی پارتی و تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان پێداگیرتر دەبن لە بەرگریكردن لە بەها و ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هیچ جۆرە ئیرهاب و چەواشەكارییەك كاریان لێ ناكات.  دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی  پارتی دیموكراتی كوردستان ١ـی٢ـی٢٠٢١‎





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad