English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنان... دره‌خێتێكی بەبەردبوو دۆزرایه‌وه‌ تەمەنی 20 ملێۆن ساڵە
2021-02-01 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

زاناکانی یۆنان ڕایانگەیاند لە دورگەی لیسبۆس کە گرکانیە، بەبەردبووی درەختێکیان دۆزیوەتەوە دەگمەنە و دەگەڕێتەوە بۆ 20 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر هێشتا ڕەگ و لق و پۆپەکانی ماوەتەوە .

درەختەکە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی ڕێگایەک دۆزراوەتەوە لەنزیک دارستانێکی دێرین ملێۆنەها ساڵە بووە بەبەرد لەدورگەکەدا لەڕۆژهەلاتی دەریای ناوەڕاست و توانراوە لەڕێگای بەکارهێنانی داپۆشینی بە گیراوەیەکی تایبەت بگوازرێتەو .

پرۆفیسۆر نیکۆس زۆرۆس لە مۆزخانەی مێژوی سروشتی دەربارەی دارستانە بەبەردبوەکە لە لیسبۆس ووتی"لەوەتای ساڵی 1995ەوە کار لە بەبەردبوەکاندا کراوە، ئەمە یەکەم کەڕەتە درەختێک دەدۆزرێتەوە بەشێوەیەکی باش ڕەگ و لق و پەلەکانی ماەوتەوە".

وتیشی "ئەمە دۆزینەوەیەکی دەگمەنە پارێزراوە لەدۆخێکی زۆر باشدایە، بەتوێژینەوە لەسەر تەختەکە بەبەردبوەکەی دەتوانین جۆری درەختەکە دیاریکەین".

دارستانی بەبەردبووی لیبسۆس 15 هەزار هیکتار پانتایی‌یەتی، ناوچەیەکە لەلایەن یۆنسکۆوە پارێزراوە، لەدەرئەنجامی هەڵجوونی گڕکانێک بەر لە 20 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر درەستبوە کاتێک ژینگەی دارستانە چرەکە خۆڵەمێش و گڕکان دایپۆشیوە.

درختە بەبەردبوەکە درێژیی 19 مەترە دوای کەوتنی بەچینێک لە خۆڵەمێشی گڕکان داپۆشراوە و پاراستویەتی. لەهامن جێگادا ژمارەیەکی زۆر گەڵای بەبەردوو ی میوە دۆزراوەتەوە، سەرباری ئەوەش بەگشتی لەناوچەکەدا ئیسکی ئاژەڵ دۆزراوەتەوە.

زۆرۆس ووتی "لەکاتی کاری هەڵکەندن، دارستانەکە دۆزرایەوە، بەر لە 17 بۆ 20 ملێۆن ساڵ لە لیسبۆس هەبوە. دەتوانین سیستەمی ژینگەکەی لەوکاتەدا هەبوە دروستکەینەوە".

 

voa





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad