ZNA - ههولێر
شرۆڤەکارێکی سیاسی و پرسی كورد وتی، ڕووسیا بەردەوام تورکیای وەکوو کارتێکی گوشار بۆسەر هێزە کوردەکان و ئەمهریکییەکان بەکار هێناوه، وتیشی، هۆکاری هەندێک لە ئالۆزییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەم وڵاتەیە.
شۆڕش دەروێش، شرۆڤەکاری پرسی کوردەکان لەمبارەوە بە دەنگی ئەمریکای وتووە هێزەکانی سووریای دیموکرات وا هەست دەکەن ڕووسیا خەریکی ئەنجامدانی مامەڵەیێکە لەگەڵ تورکیا کە ئامانجی ئەو مامەڵە دەرکردنی هێزە کوردییەکانە لە شاری عەین عیسا.
وتیشی، ڕووسیا بەردەوام تورکیای وەکوو کارتێکی گوشار بۆسەر هێزە کوردەکان و ئەمهریکییەکان بەکار هێناوە.
باسی لهوهش كرد، له چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک گۆڕانکاری وەکوو سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لەنێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی لە حەسەکە سەریهەڵداوە کە ڕووسیا پیلانی بۆ داڕشتووه، ئامانجی ئهوه بووه هێزە کوردەکان لە ناوچەکە دهر بكات.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک گۆڕانکاری وەکوو سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لەنێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی لە حەسەکە ئاسایشی ناوچەکەی تووشی مەترسی کردووە.
ژمارەیێک لە چاودێران دەڵێن ئەم گۆڕانکاریگەلە ئەنجامی هەڵمەتەکانی هەندێک لە ئەکتەرانی ئاقاری سیاسیی سووریایە.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |