ZNA – هەولێر
ھێزە ئەمنییەكانی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە ١ی شوبات، لەسنووری ھەنگەژاڵەی بانە كۆڵبەرێكی دیكەیان كوشت.
كۆڵبەرەكە ناوی ھاشم حەسەنی كوڕی عوسمانە و دانیشتووی گوندی مەنجیلانە. بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسەكانی مافهكانی مرۆڤ لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا ١٥ كۆڵبەری رۆژھەڵاتی كوردستان كوژراون و بڕینداربوونە.
هەفتەی رابردووش تەرمی پێنج کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندی "کووران"ی سەر بە پارێزگای ورمێ لە نێوان سنووری رۆژهەڵات و باکووری کوردستان کەوتنە ژێر رنووی بەفر و ژیانیان لە دەست دا.
کۆڵبەر بەو کەسانە دەگوترێت بەهۆی بێکاری و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ماڵوخێزانیان باری قورس بە کۆڵ هەڵدەگرن و لە سنووری نێوان پارچەکانی کوردستان دەیگوازنەوە.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |