English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بێزارە و داوای رۆیشتن دەکات 
2021-02-01 [04:47 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئیسکۆ یاریزانی یانەی ریال مەدری لە بارودۆخی خۆی لە یانەی شاھانە بێزارە و داوا دەکات بچێتە یانەیەکی دیکە. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، ئیسکۆ ھەست بە ئیھانە دەکات لە رەفتارەکانی زێدانی راھێنەر کە بەھیچ شێوەیەکی بەشداری پێناکات لە یارییەکان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە دوا یاری یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر لیڤانتی ئیسکۆ توڕەبوونێکی زۆری پێوەدیاربوو ، چونکە زێدان یاری بە یاریزانە لاوەکان کرد و ئەوی لەسەر کورسی یەدەگ ھێشتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئیسکۆ دەیەوێت زیاتر بەشداری یارییەکان بکات بۆ ئەوەی ھەلی بەشداری کردنی لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢١ ھەبێت لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad