English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن سلێمان: ۱۰شوێنی قوماركردن داخران و ۱٦ كەسیش بەتۆمەتی قوماركردن دەستگیركران
2021-02-01 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


 

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا زیاتر لە ۱۰ شوێن كە بۆ قورماكردن بەكارهێنراون لە سنوری پارێزگاكە داخراون و ۱٦ كەسیش بەتۆمەتی قوماركردن دەستگیركراون.

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بەئاژانسی هەواڵی زاگرۆس راگەیاند: لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا، زیاتر لە ۱۰ شوێن كە قوماریان تێدا كراوە لەسنوری پارێزگاكەیان لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە داخراون، زیاتر لە ١٦ كەسیش بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی قومار لەسنوری پارێزگاكە دەستگیركراون و بەپێی ماددەی ٣٨٩ لە یاسای سزادانی عێراقی رەوانەی دادگا كراون.

هێمن سلێمان گووتی: كە ئەو شوێنانەی بۆ قورمان كردن بەكارهێنراون بریتین لە گازینۆ و كافتریاكان و زیاتر قوماری ئەلیكترۆنیان تێداكراوەو ئەو كۆمپیوتەرو ئامێرانەیشی كە بۆ قوماركردن بەكارهاتون بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەروەها هێمن سلێمان، گووتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئەوەشی بۆئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: هێمای ئەوو شوێنانەی كە قورماركراوە چەند كەسێكی بیانی تێدابون، رێكاری یاساییش بەرامبەر بەو كەسانە دەگیرێتەبەر، كە بەپێی یاسا قوماركردن تاوانەو هەر شوێنێك قورماری تێدا لەسنوری پارێزگاكەیان دایدەخەن و ئەو كەسانەش دەستگیردەكەن كە بەو كارە هەڵدەستن.

 

D.H





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad