ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری ئەمریکی سیسلی تایسۆن لە تەمەنی 96 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. گۆڤاری ڤاریتی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی بە تەمەندا چوون گیانی لەدەستدا. ئەو خانمە ئەکتەرە بۆ ماوەی 60 ساڵ وەک ئەکتەر کاری کردووە و لە چەندین بەرهەمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە. دیارترین ئەو رۆڵانەی سیسلی تایسۆن گێڕاویەتی لە فیلمی سینەمایی "ساوەندەر" بوو کە لە 1972 بەرهەمهات، تێیدا رۆڵی هاوژینی جووتیارێکی بەکرێگیراو دەکرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad