ZNA – هەولێر
فیلمی ئەنیمەیشن "The Croods: A New Age" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکانی جیهاندا و توانی پێنج ملیۆن دۆلاری دیکە لەم هەفتەیە لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستبێنیت. داهاتی ئەم فیلمە لەم هەفتەیەدا گەیشتە 139 مليۆن و 938 هەزار دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی ئەمریکادا و تەنها داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 42 ملیۆن و 873 هەزار دۆلارە. بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە بڕیاری بڵابووکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییەیاندا، لەکاتێکدا بڵاوکردنەوەی بەشێکی زۆری فیلمەکان بەهۆی بلابوونەوەی کۆڤید – 19 دواخران.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad