ZNA – هەولێر
یەکێک لەو بوارانەی زیانی زۆری بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێگەیشت، سینەما بوو کە بەهۆیەوە سینەماکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم زیانێکی زۆریان بەرکەوت. بڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بە رێژەی 70.6٪ داهاتی سینەماکانی ئەوروپای کەمکرد و زیانی 7.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی پێگەیاندووە. داهاتی سینەماکانی ئەوروپا لە 2019ـدا 10.65 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە. بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی زۆر لە بەرهەمهێنەرانی سینەما، بڵاوکردنەوەی فیلمەکانیان دواخست، هەروەها بووە هۆکاری ئەوەی وێنەگرتنی بەشێک لە فیلمەکانیش دوابخرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad