ZNA – هەولێر
مینا مەسعود ئەکتەری سینەمایی جیهانی، بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی The Royal Treatmentـدا دەکات. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای تۆڕی نێتفلێکسە و لە نیوزلەندا کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکات و ریک جاکۆبسۆن کاری دەرهێنانی بۆ دەکات. فیلمەکە باس پەیوەندی نێوان ئیازبێلا و شازادە تۆماس دەکات کە پەیوەندییەکی خۆشەویستی لە نێوانیاندا دروست دەبێت. لەلایەکی دیکەوە مینا مەسعود ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی Aladdin کە جی ریچی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad