ZNA-هەولێر ئەمڕۆ لە بازارەکانی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برێنت و خاوی ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٥٦ دۆلارو ٣٣ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٤ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی دوا داخستندا بە ٥٣ دۆلارو ٥٥ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە وەرگرتنی ڤاکسینەوە هەیە لە زۆر ولآتی ئەوروپی و ئاسیاوی کە بۆتەهۆی کەوتنەوە گەڕی ئابوری ولآتان.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |