English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی ئاشكرا كرد
2021-02-02 [08:09 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشكرایدەكات، لە مانگی رابردوودا، نزیکەى ٨٩ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردووە کردووە، دەشڵێت، کۆی داهاتەکەشی زیاتر بووە لە چوار ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دۆلار، کە ئەم رێژەیەش بەراورد بە مانگی پێشتر زیاتربووە.

وەزارەتى نەوتى عێراق راشیگەیاند، کۆى ئەو نەوتە خاوەى لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ مانگی کانوونی دووەم هەناردە کراوە، زیاترە لە ٨٥ ملیۆن و ٨٧٠ بەرمیل نەوت.

لەڕاگەیێندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەناردەى نەوتى کێڵگەکانى کەرکوک لە رێگەى بەندەرى جەیهان زیاتر بووە لە سێ ملیۆن و ٥٢ هەزار بەرمیل نەوت.

وەزارەتى نەوتى عێراق روونیشی كردەوە، تێکڕاى هەناردەى نەوتی رۆژانە، دوو ملیۆن و ٨٦٨ هەزار بەرمیل بووە، تێکڕاى نرخی هەر بەرمیلێکیش، زیاتر لە ٥٣ دۆلار بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی راگەیەندراوەکەى وەزارەتى نەوتى عێراق، بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، هەر بەرمیلێک نەوت بە نزیکەى شەش دۆلار زیاتر فرۆشراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad