English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... 49 تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی له‌ناوده‌برێت
2021-02-02 [10:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، له‌مانگی رابردودا، لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ (49) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوی به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبردوه‌.

به‌پێی راپۆرتی مانگانه‌، لیژنه‌ی له‌ناوبردن كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی كردوه‌، هاتوه‌: به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان له‌مانگی رابردودا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری ئاسایشی ئابوریی‌ ده‌ست به‌سه‌ر (49) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه‌‌.

له‌راپۆرته‌كه‌یاندا، لیژنه‌ی له‌ناوبردن ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی رونكردوه‌ته‌و‌ كه‌له‌ (1.1 بۆ 2021.2.1) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ كه‌ پێكهاتون له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی‌ (برنج، هێلكه‌، ماست په‌نیر، خامه‌، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و نه‌سته‌له ‌) پاككه‌ره‌وه‌كان (تایت، سابون، شامپۆ، سابون وه‌ هه‌روه‌ها بڕیكی زۆر مه‌وادی جوانكاری كه‌ پێكهاتون له‌ (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ، موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون، سه‌رجه‌می ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌یان‌ له‌ناوبردوه‌.

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad