ZNA - ههولێر پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، كچێك بۆ كڕینی پێداویستی لەماڵ چووەتە دەروە، بهڵام لهلایهن گهنجێكهوه بێهۆشكراوه و دواتر فڕێدراوه، وتیشی، توانرا هەمان رۆژ و لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت و كچهكهش گهیهنراوهته نهخۆشخانه.
له راگهیهنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە كچەكەی بە مەبەستی كڕینی پێداویستی لەماڵ چووەتە دەروەو نەگەڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی سنووری پۆلیسی سلێمانی راسپارد كە بەدواچوونی خێرا بكەن، بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو گومان خرایە سەر تۆمەتبارێك و توانرا هەمان رۆژ و لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە بە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچەكەی هەڵگرتووەو دوای بێهۆشكردنی لە شوێنێك فڕێیداوە".
لە راگەیەندراوهكهدا وتیشی، ئێستا تۆمەتبار (ش، أ ، ع ) لە دایكبووی 1991 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.
پۆلیسی سلێمانی باسی لهوهش كرد، پاش دۆزینەوەی كچەكە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە، گەیەنراوەتە نەخۆشخانەوە، ئێستا لە ژێر چاودێریدایە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |