English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێکی نوێ بۆ شوفێرانی تاکسی دەردەچێت 
2021-02-02 [04:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێت، لەبارەی ئەوەی کێ بۆی ھەیە کاری تاکسی بکات و کێ بۆی نییە، پرسیاریان زۆر لێدەکرێت، بەتایبەتی سەبارەت بە خانەنشینان، "ئێمەش لە وەڵامدا دەڵێین بەپێی بڕیاری رێکخستنەوەی کاری تاکسی، ھەموو خانەنشینانی سەربازی، پێشمەرگە و مەدەنی دەتوانن کاری تاکسی بکەن و رێکارەکان بۆیان دەکرێت بەبێ ھیچ کێشەیەک".
 
ھەر لەسەر ئەو پرسە، گوتەبێژەکەی ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ھێزی پێشمەرگە و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی مەدەنی تاوەکو پلە حەوت، ناتوانن کاری تاکسی بکەن "بە ھیچ شێوەیەک".
 
فازڵ حاجی نووسیویەتی "کەسێک کە فەرمانبەر بێت و پلەی وەزیفیی ٧، ٨، ٩ و ١٠ بێت، دەتوانێت کار بکات وەکو شوفێری تاکسی، ئەویش پاش وەرگرتنی رەزامەندیی فەرمانگەکەی".
 
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا رایگەیاند، کاری تاکسی رێکدەخاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەت کارەکانی رێکخستنەوەکە ئەنجامدەدەن.
 
ئەو سێ کۆمپانیایە بەمشێوەیە تاکسییەکانیان پۆلێن کردووە: لۆگۆی تاکسییەکانی ھەولێر رەنگی سوور، دھۆک رەش، سلێمانی شین و ھێڵەکانی دەرەوەی شاریش رەنگی قاوەیی بەکاردەھێنن.
 
بە گوتەی پۆلیس، رێکخستنی سیستەمی تاکسی جیا لە رێکوپێکبوونی بواری تەکنیک و سیستەمی ئیداری، دەتوانێت رێگەیەکی سەرەکی بێت بۆ کەمکردنەوەی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت بۆ ئافرەتان.





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad