ZNA – هەولێر
رێکخەرانی 71مین خلی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین، ناوی ئەندامانی لیژنەی دادوەری خولی نوێی فێستیڤاڵەکەی ئاشکرا کرد. بڕیارە هەریەک لە دەرهێنەری ئێرانی محەممەد رەسولۆڤ، خانمە دەرهێنەری رۆمانی ئیلدیکۆ ئیندی، دەرهێنەری ئیتاڵی جیانفرانکۆ رۆزی و خانمە دەرهێنەری بۆسنی یاسمیلا ئۆبانیچ وەک ئەندامی لیژنەی دادوەری بۆ هەڵسەنگاندنی فیلمەکان بەشدار ببن. فێستیڤاڵەکە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی ئۆنلاین لە ماوەی 11 بۆ 21ـی شوبات سازدەکرێت. لە 2020ـەوە و تاوەکو ئەمساڵ، زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان بەشێوەی ئۆنلاین سازکراون و بەشێکیشیان دواخراون.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad