ZNA – هەولێر
فیلمی ئەکشن Thor: Love and Thunder ئێستا لە سیدنی لە ئۆسترالیا وێنەدەگیرێت و وێنەیەکی کاری وێنەگرتنی فیلمەکە بڵاوکراوەتەوە. لەم بەرهەمەدا کریس هیمسوورس و کریس برات رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و وێنەیەکەی هاوبەشەیان لە کاتی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە لە سیدنی بڵاوکراوەتەوە. بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 6 نیسانی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بۆ هۆگرانی ئەو زنجیرە فیلمە نمایشبکرێت. بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارەیگەرییەکی زۆری لەسەر پاشخستنی وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی فیلمە سینەماییەکان هەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad