ZNA – هەولێر
ئەکتەری جیهانی داستن دیامۆند لە تەمەنی 44 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا. ئەو ئەکتەرە کە دووچاری شێرپەنجەی سیەکان ببوو، بەم دواییە چارەسەری کیمیایی وەرگرتبوو، بەڵام بەم دواییە باری تەندروستیی بەرەو خراپی چوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. ئەو ئەکتەرە لەرێگەی بەرهەمی " Saved by the Bell: The New Class " ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا. داستن دیامۆند لە 1987 دەستی بە کاری هونەری کردووە، " A Dog for Christmas "، " Joker's Wild "، " College Fright Night " و " Bleeding Hearts " لە کارە هەرە دیارەکانیەتی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad