ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی The Little Things لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە دینزل واشنتن و رامی مالیک رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا چوار ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای Warner Brosیە و جگە لە نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، لە پێگەی HBO Maxیش بڵاوکراوەتەوە. هەر لەم بەرهەمەدا گارید لیتۆ، ناتالی مۆرالیس، تیری کینی و جۆریس جارسکی رۆڵی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad