English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ئاماده‌ ده‌كات
2021-02-03 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


گفتوگۆكانى لیژنەی یاسایی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ به‌رده‌وامە

 له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا بەمەبەستی ئاماده‌كردنی راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.

سەرەتا سەرۆكی لیژنە بەرنامەی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خوێندەوە كە بریتی بوو له ‌گفتوگۆكردن لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆى چڕ لەسەر بڕگەو مادەكانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی تایبەت بەپێشنیازەیاساكه كرا بۆ ئەوەی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى لەسەر ئامادە بكرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی پەرلەمان.

لیژنەی كاروباری یاسایی چەند كۆبوونەوەیەكی تری لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاو ئەنجامداوە، ئەمەش لەپێناو دەوڵەمەندكردنی زیاترى پێشنیازەیاساكەیه‌.

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad