English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کوژرانی فەرماندەی باشووری عێراقی داعشی راگەیاند
2021-02-03 [08:02 AM]

ZNA_ هەولێر



 
مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 2021/02/02  ئەبو حەسەن غەریباوی، فەرماندەی باشووری عێراقی رێکخراوی داعش و غانم سەباح، بەرپرسی گواستنەوەی خۆکوژەکانی ئەو رێکخراوە کوژراون.
 
مستەفا کازمی کوژرانی ئەوانەی بە تەواوکردنی بەڵێنەکان بۆ لەنێوبردنی سەرکردەکانی داعش و وەفاداریی خوێنی شەهیدەکانی عێراق ناوبردووە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەمان رۆژ لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە سنووری نەفتخانەی گەرمیان پێنج چەکداری حەشدی شەعبی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.
 
هەروەها رۆژی 2021/01/28 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا کوژرانی جێگری خەلیفە و والیی داعشی لە عێراق رایگەیاند.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad