ZNA - ههولێر
ئهمڕۆ چوارشهممه وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سهردانی تارانی پایتهختی ئێرانی كرد، لهگهڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف كۆبووهوه و باس له ھاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تارانیان كرا.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران تاوتوێ کراوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی ھاوبەش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران، گەیشتە تاران.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |