English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌ێیندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌
2021-02-03 [11:35 AM]

ZNA_ هەولێر


 
له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه‌ پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌ ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ێینین: هیج جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه‌، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌ له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه‌و، زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامبدات. وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
تەنها مه‌به‌ست لەو ئامادەسازییەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، رێگریكردنه‌ له‌ کردەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌.
پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه‌ به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا هەیە.  له‌مڕوه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سەربازیمان كردووه‌ بۆ تێکشکانی تیرۆریستان. 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  
3ی 2ی 2021





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad