English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بێگەرد تاڵەبانی دەکات
2021-02-03 [05:29 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٢/٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندیییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی باوکی خوالێخۆشبوویان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆیان و بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەیانی کرد.

بەڕێزیان وێڕای دەربڕینی ھاوبەشی لە خەمیاندا، ھیوای خواست یەزدانی مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووریی ھەمووان بداتەوە. لای خۆیەوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ھاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad