ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی جامی شای ئیسپانیا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە یانەی بەرشەلۆنە بوە میوانی یانەی گرانادا.
له ئه‌نجامدا و له یاریێكی دراماتیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنی توانی یاریه‌كه به ئه‌نجامی 5 به 3 لێی بباته‌وه.
یارییەكه لە كاتی یاسایدا بەئهنجامی 2-2 كۆتایی هات، بەڵام لە كاتی زیادكراودا بارسا توانی سەركەوتن تۆماربكات.
سه‌ره‌تا گرانادا له‌ڕێگه‌ی کینیدی و سۆلدادۆ له خوله‌كه‌كانی 33 و 47 تۆماریان كرد، به‌ڵام 2 خولهك به‌رله كۆتایی یاری، بارسا توانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه له‌ڕیگه‌ی گریزمان و ئه‌لبا له خوله‌كه‌كانی 88 و 92 كاتی یاسایی كۆتایی هات.
له‌كاتی زیادكراودا بارسا سێ گۆلی تر له‌ڕێگه‌ی گریزمان، ئهڵبا و دی یۆنگ تۆماری كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی تری گرانادا ڤیكۆ تۆماریكرد.
بەم ئەنجامەش یانه‌ی بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و گراناداش ماڵئاوایی کرد.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |