ZNA - ھەولێر
لە چوارچێوه‌ی یارییەكانی خولی یانەكانی ئینگلتەرا و لە هەفتەی 22 دا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی برایتۆنی كرد.
له ئه‌نجامدا ڕێدز ئه‌مجاره‌ش نه‌یتوانی سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام پێ دۆڕاند.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی برایتۆن له خوله‌كی 56 یاریزان ستیڤن ئەلزاتی تۆماریکرد.
دوای ئه‌م شكسته لیڤه‌رپوڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 40 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگه، برایتۆنیش به‌كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له پله‌ی 15 دایه.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |