English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی گشتی فەرەنسا: هەوڵ دەدەین پشتگیریمان بۆ هەرێمی کوردستان لایەن و ئاستی جیاواز بگرێتەوە
2021-02-04 [09:06 AM]

ZNA-هەولێر


ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسولی گشتیی فەرەنسا له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: هەندێک لە ڕێکخراوە ناحکوومی و کۆمپانییە فەرەنسییەکان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کار دەکەن و ئێمە هەوڵ دەدەین کە پشتگیریمان بۆ هەرێمی کوردستان لایەن و ئاستی جیاواز بگرێتەوە .

ئه‌م ووتانه‌ی ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسولی گشتیی فەرەنسا له‌هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوبراو بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بە مێژووی هەڵوێستی سیاسیی سەنگین و ئەرێنیی فەرەنسا دا و هەموو ئەو یارمەتیانەی فەرەنسا کە لە کاتی قەیرانەکاندا بۆ پشتگیریی گەلی کوردستان داویانە بەرز نرخاند و گوتی “ڕۆڵی فەرەنسا هەمیشە جێی شانازی و پێزانینە و دەبێت ئەو پەیوەندییە مێژوویییە دێرینە بە هیمەتی هەردوولا بپارێزرێت و زیاتر گەشە بکات”.

هەردوولا دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد بەتایبەتی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە دۆخی دارایی و مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان و پشکی هەرێمەوە لە بودجەی داهاتووی عێراقدا هەیە، لەگەڵ پێشهاتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێکوتەکەی کە گرنگە بە زووترین کات هەوڵ بدرێت بگاتە هەرێمی کوردستان، هەروەها تیشکیان خستە سەر مەترسییەکانی تیرۆر و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و دۆخی سیاسیی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پرسی چاکسازی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە هەردوولا بە چارەسەرێکی گرنگیان زانی بۆ تێپەراندنی ئەم قەیرانە داراییەی ئێستا. هاوڕا بوون کە چاکسازی یارمەتیی هەرێمی کوردستان دەدات کاروباری گشتیی خۆی ڕێک بخاتەوە و ئەم چارەسەرە یارمەتیی هەرێمی کوردستان دەدات باشتر پشت بە خۆی ببەستێت و ئەرکەکانی خۆی لەسەر بنەمای گرنگی پۆلێن بکات.

کونسولی گشتیی فەرەنسا ئاماژەی بە هاوکارییە جیاوازەکانی فەرەنسا دا و گوتی هەندێک لە ڕێکخراوە ناحکوومی و کۆمپانییە فەرەنسییەکان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کار دەکەن و ئێمە هەوڵ دەدەین کە پشتگیریمان بۆ هەرێمی کوردستان لایەن و ئاستی جیاواز بگرێتەوە .

لای خۆیەوە مستەفای سەید قادر جەختی لە گرنگیی یەکڕیزی و یەکگرتووییی هەڵوێستی سیاسیی کوردستان لەنێوان پارتە سیاسییەکانی کوردستاندا کردەوە و ئەنجامدانی چاکسازیی هەمەلایەنەی بە تەنها ڕێگەچارە دانا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەک لە ئایندەدا ڕووبەرووی هەرێمی کوردستان بێتەوە، لە هەمان کاتدا، ئەو یەکهەڵوێستییە یارمەتیی پتەوکردن و بەهێزکردنی ڕۆڵی دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەدات بۆ نوێنەرایەتیکردنی سیاسیی هەرێم بە باشترین شێوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نیشتمانی.





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad