English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا سەدانی سلێمانی دەکات
2021-02-04 [11:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژنسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، رایگه‌یاند، ڕۆژی ٢ ی شوباتی ٢٠٢١، ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لەهەولێر سەردانی سلێمانی کرد و چه‌ند شوێنێكی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، کونسوڵی گشتی سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی کردو بەهاوڕێیەتی هاشم حەمە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە گەلەری پێش مێژوویان لەناو مۆزەخانەکە کردەوە، کە حکومەتی ئەمەریکا کۆمەکێکی دارایی بەبڕی ٥٠ هەزار دۆلار بۆ تەرخان کردووە. 

کونسوڵی گشتی سەردانی ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی کردو لە گەڵ مەزهەری خالقی، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتەکە کۆبووەوە.  حکومەتی ئەمەریکا دوو کۆمەکی دارایی بەکۆی گشتی نزیکەی ٢٥٠ هەزار دۆلاری بۆ ئینستیتیوتی کەلەپوری کوردی تەرخانکردووە بۆ بە دیجیتاڵکردنی ئەرشیفی دەوڵەمەندی ئینسیتیوتەکەو هەرەوها خستنە بەردەستی خوێنەرانی لە ڕێی ئینتەرنێتەوە لەسەرانسەری جیهاندا.





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad