ZNA - ههولێر
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ئاشكرای كرد، بههۆی رێوشوێنهكانی لهبهرامبهر كۆرۆنا له وڵاتهكه گیراونهتهبهر، سەردانەکەی هەفتەی داهاتووی بۆ ئیماڕات و بەحرەین دوادەخات.
لە بەیاننامەیەکدا ئۆفیسەکەی ناتانیاهو رایگهیاند، سەرۆک وەزیر ناتانیاهو بانگهێشتەکەی شازادەی جێنشین محەمەد بن زاید و پاشای بەحرەین حەمەد بن عیسا بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکانیان بەرز دەنرخێنێت.
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە ماوەی ڕابردوودا وتی بەنیازە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیماڕات بکات و سەردانەکە تەنها سێ کاتژمێر دەخایەنێت، ئاماژەشی بەوەدا پێدەچێت سەردانی بەحرەینیش بکات، هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەینیش لەو وڵاتانەن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.
وتیشی " سەردانەکە گرنگییەکی زۆری ئاسایشی و نیشتیمانی و نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام لەسەر داوای من سەردانەکە لە سێ ڕۆژەوە کورتکراوەتەوە بۆ سێ کاتژمێر."
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |