ZNA- ھەولێر دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پارێزگاری ھەولێر دەست نیشانکرد وا بریارە ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی پارێزگایی ھەولێر دەنگ بدات بۆ ھەلبژاردنی پارێزگار .
کەنعان خەیلانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگایی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە وەکوو فراکسیۆنی پارتی سیڤی کاندیدی خۆمان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کردووە وا پێدەچی لە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو دەنگ لەسەر پارێزگاری نوێ بدرێ .
کەنعان خەیلانی گوتیشی کاندیدی ئێمە بۆ پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناوە دەرگایی پالاوتنیش بۆ ھەموو کەس کراوەییە بەو مەرجەی خەلکی شاری ھەولێر بێت و بەپێی یاسا مەرجەکانی قبول کراوبن .
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |