ZNA - هەولێر محه‌ممه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی مەجلیسی ئێران ده‌ڵێت: جێبه‌جێكردنی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌قامگیری سیاسیی و ئه‌منی فاكته‌رێكی كاریگه‌ره.
قالیباف دەڵێت، ئێران و عێراق دوو وڵاتی كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌ن و گومانی تێدا نییه به‌هه‌ماهه‌نگی نێوانیان زۆر گۆڕانكاریی و پێشكه‌وتن له ناوچه‌كه دێنه دی، به‌ڵام بوونی سه‌رباز و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئەوەی كێشه‌كان به هه‌ڵواسراوی بمێننه‌وه.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |