ZNA- ھەولێر بڕیار وایە رۆژی شەممەی رێکەوتی ٦/٢/٢٠٢١ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی هەماهەنگیکاری حکومەتی ئیتحادی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد بەشداری لە مەراسیمی هێنانەوە و ناشتنی روفاتی (١٠٤) لە قوربانیان ئێزیدی بکات.
لەو مەراسیمەدا کە لە گوندی کۆجۆ ئەنجام دەدرێت، د. دیندار زێباری وتاری حکومەتی هەرێم پێشکەش دەکات.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |