ZNA-هەولێر
لە گەل هاتنی داعش و پاش کەوتنە دەستی شنگال بۆ ماوەیەک داعش زۆرترین کاری تیرۆرستی و قرکردنی دژی کوردانی ئێزدی ئەنجام دا.
سەمیر سمۆ، کوردی ئێزدی دانیشوی گوندی کۆچۆ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس راگەیاند: لە دوای جیاکردنەوە روفاتەکانمان لە بەغدا ئێمەی گەراندەوە بۆ سەرەتایی ئەو جینۆسایدە کە سالی ۲۰۱٤ بەسەر کوردانی ئێزیدیان هێنا کە بە هەزاران ئێزدی بۆنە قوربانی.
سەمیر سمۆ گووتی: ئێستا لە هەر مالە کوردێک یان مرۆڤێک کە هەستی مرۆڤایەتی هەبێت تازییە بۆکوردانی ئێزدی، لە گوندەکەمان حەوت ڕۆژ خێمەی تازەییە هەلدەدرێت ئەرکە ئاینیەکان جێ بە جێ دەکرێت.
هەروەها سەمیر سمۆ، کوردی ئێزدی ئەوەشی بۆئاژاسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: داوادەکەین لەو ٥۲ گۆرە بە کۆمەلەی ئێزدیانەی دەستی تیرۆرستانی داعش کاریان بۆ بکرێت بۆ جیاکردنەوەی رووفاتەکانمان بۆئەوەی کەمێک لەبرینەکانمان سارڕێز بکرێت.
D.H
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |