ZNA - ههولێر
بەگوێرەی بهرنامەی كاری كۆبوونەوەكە رۆژی دوو شەممە 8/2/2021 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ دهنگدان لهسهر ههڵبژاردنی پارێزگاری نوێی ھەولێر بەڕێوەدەچێت، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئاشكرای كرد، چوار كهس بۆ پۆستی پارێزگاری ههولێر سیڤیان پێشكهش كردوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان، کە گەورەترین فراکسیۆنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستانی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر بەربژێر كردووە و رۆژی 3/2/2021 وەزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان سیڤیی ئومێد خۆشناوی ناردە ئەنجومەنی پارێزگا.
سكرتێری ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24ی راگهیاندوه، رۆژی دووشەممەی داھاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەڕێوەدەچێت.
ئالان ھورمز، باسی لهوهش كرد، لە 3ی ئەم مانگەوە دەستمان بە رێكارە یاساییەكان بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی ھەولێر كردووە و ئاماژەمان بەوەكردبوو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی سیڤی ئەو كەسانەی دەیانەوێت خۆیان ھەڵبژێرن، تائێستا چوار كەس بۆ ئەو پۆستە سیڤیان پێشكەش كردووە.

ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |