ZNA - ههولێر
ھێزەكانی پۆلیس لە پارێزگای سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە کەسێکیان بێھۆش کردبوو دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمار کرد، لەسەر دوو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێ کردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، دوای گەیاندنی مادەخۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بە مادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن.
وتیشی، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەھاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوەو دوای رێکارەکان رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە".
لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە: "ھەردوو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |