English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ناجى باڵه‌ته‌يى ده‌كات
2021-02-06 [05:36 AM]

ZNA- ھەولێر


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/2/6 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زانا عه‌زيز له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌يى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆيانى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى.

به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌يى بخاته‌ به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌، هه‌روه‌ها هيواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ به‌ڕێز د. ئارام باڵه‌ته‌يى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خواست و ئاماده‌يى بۆ هه‌ر پێويستييه‌كى چاره‌سه‌ركردنى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز زانا عه‌زيز سوپاس و پێزانينى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ناجى باڵه‌ته‌يى و د. ئارام باڵه‌ته‌يى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad