ZNA - ھەولێر
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 23ی خەلی یانەكانی ئینگلتەر، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی كرد.
له ئه‌نجامدا یاریه‌كه به یه‌كسان بوون بۆ هه‌ردوولا بە 3-3 گۆڵ كۆتایی هات.
له تایمی یەکەم شه‌یتانه سووره‌كان بەدوو گۆڵی کاڤانی و فێرناندێز له خوله‌كه‌كانی 24 و 45 یاریه‌كه‌یان لەسوودی خۆیان کۆتای پێهێنا.
لەتایمی دووەمدا ئه‌نشلۆتی یانه‌كه‌ی ڕێكخسته‌وه و توانی دوو گۆل له ڕێگه‌ی هه‌ریه‌كه له دوکۆری و جەیمس تۆماربكات.
بەڵام له خوله‌كی 70 ماکتۆمینای گۆڵی سێیەمی بۆ خاوەن یاریگا کرد، لەخولەکی 95 ی یاریه‌كه یاریزان کالڤێرت لوین نه‌یهێشت مان یۆ سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت و گۆڵی سێیەم و یەکسانی بۆ ئیڤه‌رتۆن تۆماركرد.
دوای ئەنجامی ئەم یارییەش مانچستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ ریزبەندی دوەمی یانەكانی ئینگلتەرای گرتوە و ئیڤەرتۆنیش بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ ریزبەندی شەشەمی خولەكەی گرتوە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |