ZNA - ھەولێر
درەنگاتی دوێنێ شەو یانەی سیڤییا توانی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات و بە سەركەوتن بە ئەنجامی 3-0 بەسەر خیتاڤی 3 خاڵی گرنگ دەستەبەر بكات بەڵام لە هەمان كاتدا ئەستێرەیەكی گرنگی بەهۆی پێكان لەدەستدا.
لەم یارییەدا (ئۆكامپۆس) هێرشبەری سیڤییا و لە خولەكی 53 تووشی پێكانێكی مەترسیدار هات كاتێك (داكۆنام)ی یاریزانی خیتاڤی بە ئەنقەست پێی لەسەر گوێزنگی پێیدا دانا و تووشی پێكانێكی مەترسیداری كرد، هەر بەهۆی ئەم حاڵەتەش بەكارتی سوور كرایە دەرەوە، بە پێی پشكنینە سەرەتاییەكان ئۆكامپۆس ناتوانێت رۆژی چوارشەمە و هەتا لە یاری گەڕانەوەش لە پێش كۆتایی جامی سوپەر بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بكات، هەروەها دوای پشكنینی وردتر وادەی ڕاستەقینەی دوور كەوتنەوەی ئەم یاریزانە كاریگەرە دیاری دەكرێت.
جێی ئاماژەیە، یانەی بارسێلۆنا ڕۆژی چوارشەممە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاری چوونی جامی سوپەر ڕووبەڕووی یانەی سیڤییا دەبێتەوە.
یاریگا
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |