English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوباد تاڵەبانی زانیاری وورد لەسەر مامەڵەكردنی بەغدا لەگەڵ سلێمانی ئاشكرا دەكات
2021-02-07 [08:19 AM]

ZNA – هەولێر


جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتی مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ سلێمانی ئاشكرای دەكات و دەلێت، پێم وانیە حکومەتی ناوەندیی راستەوخۆ بتوانێ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی نیمچە فەرمی گوت: "هەندێک کەس لە هەندێ پارێزگا ئەم پرسەیان ورووژاندووە، پرسیارەکەی من ئەوەیە ئایا حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە پارە بۆ یەک پارێزگای هەرێمی کوردستان بەشێوەی راستەوخۆ بنێرێت؟".

تاڵەبانی پارێزگای سلێمانی بە نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت: "بۆ نموونە پارێزگای سلێمانی بە بودجەی بەکاربردن و مووچەی فەرمانبەرانی پێویستی بە 400 ملیۆن دۆلارە، پرسیارەکە ئەوەیە حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە ئەو کارە بکات، لەکاتێکدا سنوورەکە نەوتی پێویستیشی نییە و تەنیا 11%ـی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو سنوورەیە.

ئەو گوتیشی: بۆیە دیسان ئەو پرسیارە دەکەمەوە حکومەتی ناوەندیی ئامادەیە بەو شێوەیە راستەوخۆ پارە بۆ سلێمانی بنێرێ؟.

لە پرسیاری رێککەوتنی 50 ساڵە لەگەڵ تورکیا قوباد تاڵەبانی ئاشكرای دەكات: "ئەوەی کە دەگوترێت بۆ فرۆشتنی نەوتە راست نییە، ئێمە نەوتمان بۆ ماوەی 50 ساڵ نەفرۆشتووە، بەڵكو رێککەوتنی 50 ساڵە لەگەڵ تورکیا تەنیا بۆ هەناردەکردنی نەوتە لە رێگەی بۆریی نەوتی تورکیا بۆ بەندەری جەیهان، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیە کە عێراق لەگەڵ تورکیا کردوویەتی بۆ گواستنەوەی نەوت لەرێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان".

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ بکات، وەک ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و تەنانەت داهاتی نانەوتی لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە، "بەڵام بەپێی یاسا و لە چوارچێوەی دەستووردا"، لە بەرامبەریشدا، "پێویستە هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی خۆی بەدەستبهێنێت".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەرانی به لێبڕین، مانگانە پێویستی بە 613 ملیۆن دۆلارە. 





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad